بۆڕیى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر چاککرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى شکانى بۆڕیى ئاوى سێى ئیفراز، بەڕێوەبەرایەتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر ڕایگەیاند، بۆریی شکاوی ئاوی ئیفراز سێ چاککرایەوە و بێ ئاوى لە هەولێر درێژ ناکێشێ.

دواى ئەوەى دوێنێ جارێکى تر بۆڕیى ئاوى سێى ئیفراز جارێکى تر شکایەوە، ئەندازیار زەردەشت عەبدولخالق سەرسام بە رووداوى ڕاگەیاند، لە تیمەکانی چاککردنەوە لە ماوەیەکی کورتتدا بۆریەکەیان چاککردەوە و نەیانهێشت بێئاویی چەند گەڕەکێکی هەولێر درێژە بکێشێت.

دەشڵێت، لە ماوەى (7) کاتژمێرى داهاتوو ئاو دەگاتەوە هەموو ئەو گەڕەکانەى بە هۆى شکانى ئەو بۆڕییە بێ ئاو ببوون.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر ڕایگەیاندبوو، تا (48) کاتژمێر ئەو بۆڕیی ئاوى ئیفراز سێ چاک نابێتەوە و بەهۆیەشەوە (40%)ى گەڕەکانى هەولێر بێ ئاو دەبن، بەڵام دواتر لە ماوەى (17) کاتژمێر کارکردن تێدا چاککرایەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین