وتەبێژى حکوومەتى هەرێم وەڵامى کتائب سید الشهداء دەداتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (30)ى حوزەیرانى (2021)، د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا لە بارەى هێرشى ئەمەریکا بۆ سەر میلیشیاکان دەڵێت، "ئەم قسانە رەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەینن."
دەقی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لەم رۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداو) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە رەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەینن. هەر هێرشەکی تر بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد مکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە رێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment