رۆژنامه‌یه‌كى بیانى: په‌كه‌كه‌ و حه‌شدى شه‌عبى پێگه‌ى خۆیان له‌ چیاى شنگال به‌هێز ده‌كه‌ن کوردستانی

 نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، په‌كه‌كه‌ و حه‌شدى شه‌عبى پێگه‌ى خۆیان له‌ چیاى شنگال قایم ده‌كه‌ن و حكومه‌تى عێراقیش ناتوانێ رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى شنگال جێبه‌جێ بكات.


رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر بارودۆخى شنگال بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى ناوچه‌كه‌ى دواندووه‌ كه‌ دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، بارودۆخى شنگال به‌ره‌و ئاسایىبوونه‌وه‌ ناچێت و په‌كه‌كه‌ و حه‌شدى شه‌عبى پێگه‌ى خۆیان له‌ چیاى شنگال قایم ده‌كه‌ن.

به‌رپرسێكى ئێرانى سه‌ردانى شنگالى كردووه‌


به‌رپرسانى پارتى له‌ ناوچه‌كه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ و حه‌شدى شه‌عبى به‌نیاز نیین هاوكار بن، تا رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال جێبه‌جێ بكرێت، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌یى سه‌ربازى ئێران سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردووه‌.

راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گله‌یى له‌ عێراق هه‌یه‌ له‌وه‌ى ناتوانێ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ جێبه‌جێ بكات كه‌ له‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو واژۆكراوه‌. عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "حكومه‌تى عێراق ناتوانێ له‌وه‌یش دڵنیا ببێته‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ چه‌ندى جێبه‌جێكراوه‌".

حكومه‌تى عێراق ناتوانێ له‌‌ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ دڵنیا بێته‌وه‌
 

محه‌مه‌د عه‌بدربه كه‌ په‌رله‌مانتارێكى پێشووى مووسڵه‌، زانیارییه‌كانى راپۆرته‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تى، دامه‌زراندنى سه‌نگه‌ر له‌ چیاى شنگال له‌ لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌كانى رێككه‌وتنى شنگاله‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوو به‌ دوورى نازانێ حكومه‌تى عێراق خۆى  له‌ رێككه‌وتنى شنگال بدزێته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و فشاره‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ ده‌خرێته‌سه‌رى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین