سیسته‌مى به‌غدا كێشه بۆ ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران دروست ده‌كات
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌كى ته‌مووز كێشه‌ى هاتوچۆ له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران دروست بووه، سیروان حوسێن گوته‌بێژى ده‌روازه‌كه له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "لە دوێنێوه بەهۆی کێشەی سیستەمەوە کێشە بۆ هاتوچۆى هاووڵاتیان له دەروازەی حاجی ئۆمەران دروست بووە".
گوته‌بێژى ده‌روازه‌كه زیاتر كێشه‌كه‌ى روونكرده‌وه و وگوتى، "کێشەی سیستەمەکان ئه‌وه‌یه هەموویان به به‌غداوه به‌ستراونه‌ته‌وه، دیارە کێشە لە سیستەمی بەغداد هەیە لە دوێنێوە تا ئێستا لە هەوڵی چاکكردنه‌وه‌ن".
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ئه‌وان له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڵام دیار نییه كه‌ى چاك ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حاجى ئۆمه‌ران بڵاوكراونه‌ته‌وه، له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌یان كه‌س له هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان له‌وانه‌ى بازرگان، خوێندكارن، یان بۆ نه‌خۆشى سه‌ردانى ئێرانیان كردووه، له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران ماونه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment