هۆكارى خۆكوشتنى پێشمه‌رگه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كى لیواى سێ له‌ نزیك خانه‌قین ته‌قه‌ى له‌خۆى كرد و له‌ ئه‌نجامدا گیانى له‌ده‌ست دا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌ڵێ، "تا ئێستا هۆكارى خۆكوشتنه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى ته‌مووز له‌ نزیك خانه‌قین پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوى عه‌باس عه‌بدوڵا حه‌بیب كه‌ له‌دایكبووى 1980یه‌ ته‌قه‌ى له‌خۆى كردووه‌ و گیانى له‌ده‌ست داوه‌ و دواتر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار كراوه‌.

پۆلیسى گه‌رمیان له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو دانیشتووی شاری خانەقینەو لەکاتی ئەرکدا لەنزیک خانەقین فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە
لەئێستادا لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت و تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە".

بۆ زانینى ئه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ خۆكوشتن بووه‌، یان له‌ده‌ستده‌رچوون بووه‌، موقده‌م عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "خۆی کوشتووە، پێشمەرگەیەكه‌ لە لیوایەکی عەسکەری دەوام دەکات، لە لیواکە خۆیان دەبێت لیژنه‌یه‌كى لێکۆڵینەوە پێك بهێنن لەسەر چۆنیەتی گیانلەدەستدانی و هۆکارەکەی، جارێ لە لێکۆڵینەوەکان دەرنەچووە هۆکار چی بووه‌ كه‌ خۆی کوشتووە"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین