ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نى بۆ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: نایاساییم نه‌كردووه مۆڵه‌تم له خه‌ڵك وه‌رگرتووه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چوارى ته‌مووز بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروبارى ئاینى چەمچەماڵ له راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "رۆژی ھەینی رابردوو كە دەكاتە(٢/٧/٢٠٢١) لەگوندی جەلەمۆرت بناری چیایی خاڵخاڵان کە نزیكەى 10 ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەن لەکاتێکدا بەھۆی کەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری ھەینی تێدا پێشكەشناكرێت و ھیچ وتاربێژێكیش بە فەرمى لە لایەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە، كەچى کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە " بەناوی ابوبکر ھەڵەدنی" کە بە مێوانی لەگوندەکە بووە بەبێ رەچاوکردنی یاسا‌و رێنمایەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینی ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانیشتوانى گوندەكە".
راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ئه‌وقاف ئه‌و كاره به سه‌رپێچیكردنى یاسا ده‌زانێ و داوا له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات، رێگریى له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كارانه بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م راگه‌یێندراوه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "من بەسەدان جار چوومەتە ئەو گوندە بۆ بەسەرکردنەوەی خزم و کەسوکار، نوێژی هەینی بوو لەبەر ئەوە نوێژی هەینیم بۆ ئەنجام دان و مۆڵەتم لە خودا وەرگرتووە، دووەم مۆڵەتم لە خەڵك وەرگرتووە خوای گەورە نوێژی هەینی واجب و فەرز کردووە لەسەر موسوڵمانان کە دەبێ ئەنجامی بدەن. من خۆم بە گوناهبار دەزانی ئەگەر نوێژەکەیان بۆ ئەنجام نەدەم، دووەم مۆڵەتم لە خەڵکی گوندەکەش وەرگرتووە واتا لەسەر رەزامەندی خەڵكی گوند بووە"
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى هه‌ڵه‌ده‌نى گوتى، "بۆیە من هیچ نایاسایەکم نەکردوە، پێموابوو وەزارەتی ئەوقاف دەبوایە سوپاسی من بکات، سەرەرای ئەوەی کە مشوری گوندەکان ناخوات مامۆستای ئاینییان بۆ دابین ناکات مزگەوتەکان بەرەو وێرانە بوون و چۆڵ بوون دەرۆن".

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment