ئاژەڵە ژەهراوی و کوشندەکە لە هەولێرە !
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
لۆڕس ئاژەڵێکی هێمن و لەسەرخۆیە لە ناوچەکانی ئاسیا دەژیت، ژمارەیان لە جیهان کەمە لە تەمەنی پێنج ساڵی دا دەتوانێ بێچوو بخاتەوە. ئه‌و ئاژه‌ڵه وێراى جوانییه‌كه‌ى به ئاژه‌ڵێكى ژه‌هراوى و ترسناك داده‌نرێت و ئێستا دانه‌یه‌كى له باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێره.
هێرش خۆشناو خاوه‌نى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر چەند زانیارییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه به نوچەنێت دا و گوتى، "ئەو ئاژەڵە یەکێکە لە دەگمەنەکانی دنیا چونکە لە ساڵێکدا یەک جار بێچوو دەخاتەوە تەمەنیشی ١٠ ساڵە و لە تەمەنی پێنج ساڵێدا دەست بە زاوزێ دەکات، یەکێک لە تایبەتمەندییه‌كانی ئەو ئاژەڵە ئەوەیە کە زۆر هێمن و لەسەرخۆیە، لە هەمان کاتیش‌دا ئاژەڵێکی ژەهراویە، ژەهرەکەی زۆر بەهێزە یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە ژەهر دروست دەکات تاکو نێچیرەکانی خۆی بە ژەهری خۆی بکوژێت. واتا بە ژەهرەکەی خۆی بەرگریی لە خۆی دەکات. هەر جارەو یەک بەچکە دەخاتەوە ".
لەبارەی چۆنیەتی دەستکەوتنی ئەم ئاژەڵە وهێنانی بۆ باخچەی ئاژەڵانی هەولێر به‌ڕێوه‌به‌رى
باخچەی ئاژەڵان باسی لەوەش کرد کە "ئەو ئاژەڵە لە ناوچەکانی ئاسیا دەژیت بە رێکەوت ئێمە دەستمان کەوت لە بەغداوە لە رێگای ئێرانەوە هات بوو، ئێمەش بە هه‌لمان زانی زوو کڕیمان چونکە من زانیارییم لەسەر ئەو ئاژەڵە هەبوو کە ئاژەڵێکی دەگمەنە ژمارەی کەمە لەبەر ئەوە بە زووترین کات بڕیاری کڕینی ئەم ئاژەڵەمان دا".
لۆڕس له ئاسیاوه
هاته ئێران و دواتر به بازاڕى ره‌شى به‌غدا هاته هه‌ولێر!
لەبەر ئەوەی ئەو ئاژەڵە ژمارەیان کەمە لەژێر هه‌ڕه‌شه‌ى لەناوچووندان بۆیە نرخێکی دیاریکراوی نییە، خاوه‌نى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر له‌باره‌ى نرخه‌كه‌ى گوتى، "وەکو نرخ نرخەکە زۆر دیار نییە چونکە بازاڕی رەشە، لەبەر ئەوەی ئاژەڵێکی کەمە ناتوانی بینرخێنی، ئێمە ئەو ئاژەڵەمان بە شەش هەزار دۆلار کڕیوە بەڵام ئەگەربێت و من بتوانم رەگەزی مێیەکی بۆ بکڕم ئەوا ده‌بێ به ده هێنده‌ى پارەی خۆی بیكڕم".
لۆڕسی لەسەرخۆ تەنیا ئاژەڵی دەگمەن نییە لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، لەو بارەیەوە هێرش خۆشناو خاوەنی باخچەی ئاژەڵان ئەوەشی گوت، "جگە لە لۆڕسی لەسەرخۆ لەباخچەی ئاژەڵانی هەولێر جووتە پڵنگێکمان هەیە ئەو جۆرە ئاژەڵە لە جیهاندا ٥٢ پەنجا ودوو جووت لەو ئاژەڵە هەیە، کە جووتێکیان لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێرە. جگە لەوەش جووتە شێرێکمان هەیە ئەو شێرانە کاتی خۆی هی سەرۆکی پێشووی عێراق بووە، کە بەغدا بە دیاری ناردی بۆ باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، کە پێی دەڵێن شێری رۆژئاوای ئەفریقیا کە قەبارەیان گەورەترە و ئەو جۆرە ئاژەڵەش ٥٠٠ تا ٧٠٠ دانە ماوە لە دنیادا، کە جووتێکیان لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر هەیە. هەروەها جاکواری رەشمان هەیە، کە ئەویش یەکێکە لە دەگمەنەکانی جیهان، چونکە جاکوار رەنگی زەرد ژمارەیان زۆرە ، بەڵام جاکواری رەش ئەویش یەکێکە لەو ئاژەڵەی ژمارەی کەمە لە جیهان کە ئێستا لە باخچەکەی ئێمە هەیە. جگە لەوەش بازی میسری فرعەونی ئەوەشیان ئاژەڵێکی دەگمەنە ژمارەیان کەمە بەڵام خۆشبەختانە ئێمە لە باخچەکەمان حەوت دانەمان هەیە".
.jpg)



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment