پلاسخارت لەسەر هێرشەکەى هەولێر هاتە دەنگ کوردستانی

نوچەنێت:

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لەسەر  لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەى هەولێر رایگەیاند، ئەم هێرشە بەردەوامانە، وەک ئەوەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر کە دووبارە بوونەتەوە، سووکایەتیکردنە بە سەروەریی یاسا.

ئەمڕۆ سێشەممە (7)ى تەمووزى (2021)، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتەرى خۆیدا نیگەرانى خۆى دەربڕى و دەشڵێت، ئەو کردارانە وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات، لە کاتێکدا گەلی عێراق بەرزترین باجی ئەم هێرشانە دەدات.

جێنین پلاسخارت ئاماژە بەوەش دەکات کە نابێ رەوایەتیی دەوڵەت بکەوێتەژێر هەڕەشەی گرووپە چەکدارە دڵرەقەکان.

دوێنێ کاتژمێر (11:30) شەوى ڕابردوو بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، بەپێى ڕاگەیێندراوى دژە تیرۆرى کوردستان هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین