سەڵاحەدین دەمیرتاش دادگایى دەکرێتەوە کوردستانی

 نوچه‌نێت 

وا بڕیارە ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە، جارێکى دیکە دادگایی بکرێتەوە، بە تۆمەتى سوکایەتیىکرد بە سەرۆک کۆمارى تورکیا. 

لە دواى دەستگیرکردنى ئەو سەرکردە کوردەى باکوورى کوردستان، ئەمە چەندان جارە ببردرێتە بەردەم دادگاى تورکیا، هەر وەک جاھید كركازاك، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە ، بە میدیاکانى ڕاگەیاندووە. بڕیا‌ره‌ ئەمڕۆیش دەمیرتاش جارێکى تر، بچێتەوە بەردەم دادگا، بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا. 

رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆمه‌تباركردنى ده‌میرتاش ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
 

سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێیەکانى تا ئێستا (39) جار دادگایى کراون، لەو کاتەوەى لەسەر سکاڵاى داواکارى گشتیى کۆمارى تورکیا لە (4-11-2016)، بڕیارى دەستگیرکردن بۆ دەمیرتاش و چەندانن سەرکردە و ئەندام پەرلەمانى هەدەپە دەرچوو، بە تۆمەتى هەبوونى پەیوەندیى بە ڕێکخراوێکى تیرۆریستییەوە . 

پێشتر هەریەک لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ - هیومان رایتس وۆچ – لە (20-11-2020) دادگای ئه‌وروپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە (22-12-2020) داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد بوو، ده‌ستبه‌جێ كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ئازاد بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوانه‌ ئه‌و تۆمەتانەیان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئاراستەى دەمیرتاش کراون . لە ڕاپۆرتەکانیانیدا بە سیاسى ناویان بردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین