حزبه‌ كوردستانییه‌كان كاندیدى خۆیان بۆ باڵیۆزى عێراق پێشكه‌ش كردووه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

بۆ پۆستى باڵیۆزى عێراق لە وڵاتان، پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانى کوردستان، ناوى بەربژێرەکانیان پێشکەش بە وەزارەتى دەرەوەى عێراق دەکەن.

ڕەوەز مەهدى خۆشناو، په‌رله‌مانتار كورد له‌ خولى پێشووى عێراق – کە یەکێکە لە بەربژێرەکان بۆ پۆستى باڵیۆزى عێراق، بە تۆڕى میدیایى رووداوى ڕاگەیاندووه‌، پارتى و یەکێتى بۆ وەرگرتنى پۆستى باڵیۆزى عێراق، ناوى (15) کەس وەک بەربژێر داوەتە بەغدا، لە سبینێەوەش چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت.

سبه‌ى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى "باڵیۆزیى" ده‌چنه‌ به‌غدا
 

ئەو کەسانەى پارتى بەربژێرى کردوون، ژمارەیان (8) کەسە و بریتیین لە: خەسرەو پیرباڵ عومەر،  ئەشواق جاف،  پەریزاد شەعبان، بەهزاد نەبی ئەسعەد، ڤیان دەخیل، کاوە فەریق، محەممەد عەلی یاسین، رەوەز مەهدی خۆشناو.

ژمارەى بەربژێرەکانى یەکێتیش (7) کەسن، بە ناوەکانى: چیا عەبدولکەریم، جوان ئیحسان، ئەمین جوندی سلێمان، بەهرۆز یاسین، مستەفا، لوئەی مەحموود جاف،  دانا سەعید سۆفی، زانا بێستون عەلی کەریم.

هەروەها ڕەوەز مهدى خۆشناو دەشڵێت: "لە سبەینێوە دەچینە بەغدا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و بە گوێرەی لێهاتوویی بۆ وەرگرتنی پۆستەکان، بەربژێرەکان یەکلایی دەکرێنەوە".

لە کۆى (15) بەربژێرەى ئەو دوو حزبە،  پشکى پارتى و یەکێتى (5) باڵیۆزە، پارتى (3) باڵیۆز، یەکێتى (2) بالیۆز. بۆ پشکى لایەنەکانى دیکە، موسەننا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند ، "بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزەکەی دیکە، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ بەربژێری خۆیان پێشکێشکردووە."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین