به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یه‌ك له هه‌ولێر چوار كه‌س سووتان
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له مۆلیده‌ى مزگه‌وتێكى گه‌ڕه‌كى نازنازى شارى هه‌ولێر چوار كه‌س سووتاون، بارودۆخێكى چه‌ند كه‌سێكیان ناجێگیره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ته‌مووز له مزگه‌وتێكى شارى هه‌ولێر رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه روویدا، به‌م هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك سووتاون.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى له لێدوانێكى نوچه‌نێت رایگه‌یاند، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆى گڕگرتنى مۆلیده‌یه‌ك بووه له مزگه‌وتێكى گه‌ڕه‌كى نازنازى شارى هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كان سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوتى، "چوار كه‌س سووتاون، یه‌كێكیان برینه‌كه‌ى سووكه و ئه‌وانی تریش ته‌ندروستیان ناجێگیره"..
له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌رما ژماره‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له هه‌رێمى كوردستان زیاد ده‌بێت، پێشتر سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵى رابردوو ژماره‌ى رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه زیادى كردووه، به‌ڵام زیانیان كه‌متره.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment