وەزارەتى ئەوقاف هەوڵى نەهێشتنى نوشتە و جادوو دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بە گوێرەى نووسراوێک کە بە ژمارەى (27)ى مانگى حوزەیران دەرچوووە و واژۆى پتشیوان سادق وەزیرى ئەوقافى لەسەرە، تێدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە دیارەى سیحربازى و نوشتە زیایکردووە بۆیە بە پێویست دەزانرێ قەدەغە بکرێت.

دەربارەى جادوو و نوشتە و دەرکردنى جن لە لەشى مرۆڤ، لە نووسراوەکەى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى دا هاتووە، داوا دەکات هەڵمەتێکى چڕوپڕ دەست پێبکرێ بۆ بنبەڕکردنى ئەو دیاردەیە.

پەیوەست بەو بابەتە هەروەک لەدەقى نووسراوەکەدا هاتووە و لەگەڵ ئەم هەواڵە هاوپێچکراوە، وەزارەتى ئەوقاف نوێنەرى خۆى دیاریکردووە بۆ ئەو لیژنەیەى بە دواى دەستگیرکردنى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە کاریان دروستکردنى نوشتە و جادووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین