مەراسیمی کردنەوەی کوتاڵفرۆشییەک لە مەهاباد ناڕه‌زایى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە مەراسیمی کردنەوەی کوتاڵفرۆشییەک لە مەهاباد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە تیایدا چەند ئافرەتێک بەبێ حیجاب بەشدارن، دادگای پارێزگای ورمێ، رایگەیاند ئەو فرۆشگایەیان داخستووە و خاوەنەکەی و هەروەها بەشداربووانیان دەستبەسەر کردووە و رادەستی دادگایان دەکەن.

دوێنێ یەکشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بووەوە، کە چەند ئافرەتێک بە جلوبەرگی رازاوە و بەبێ حیجاب و سەرپۆش وەک مۆدیل بەشدار بوون.

بەگوێرەی تۆڕی میدیایی "رادیۆ فەردا"، دوای ئەوە، ئەکبەر تایوغ، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی دادگای پارێزگای ورمێ، رایگەیاند، داواکاری گشتیی شاری مەهاباد سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە و ئەنجامەکەی دوای دەرکەوتنی وردەکارییەکان بڵاو دەکرێتەوە.

"بێ ئەخلاقی"، "پڕۆپاگەندەی نایاسایی" و "جێبەجێنەکردنی شەرعی ئیسلام"، ئەو تۆمەتانەن خراونەتە پاڵ بەڕێوەبەرانی ئەو مەراسیمە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو شێوە جلوبەرگە لە هەموو وڵاتان و تەنانەت وڵاتانی موسڵمانیش بە ئاسایی دادەنرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین