25 ئەندام پەرلەمانى کوردستان داواى کۆتاییهێنان بە بڕیارى لێڕینى مووچە دەکەن
نوچەنێت:
لە ڕاگەیێندراوێکدا کە (25) ئەندام پەرلەمانى کوردستان ئمیزایان کردووە، تێیدا هاتووە، "هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت."
دەقى ڕاگەیێندراوى (25) ئەندام پەرلەمانى کوردستان:
سەرئەنجامی رێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراقیی، وەكو قۆناغی سەرەتا، بڕی (200) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەیشەوە، ئێمەی پەرلەمانتاران هەڵوێستمان بەمجۆرە رادەگەیەنین:
1.ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی كە لە بڕیارەكەدا هاتوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ "موچە"ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت سەرفكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت.
2.جەختدەكەین لەسەر پێویستیی پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیی بە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.
3.كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەك چۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.
- مەم بورهان قانع
- رۆژان حەمەڕەش
- عەلی حەمەساڵح
- هەورامان گەچێنەیی
- سەرچنار ئەحمەد
- محێدین حەسەن یوسف
- كاروان گەزنەیی
- شیرین ئەمین
- شادی نەوزاد
- شێركۆ جەودەت
- دیاری ئەنوەر
- لوقمان وەردی
- سەلمە فاتیح
- هەلز ئەحمەد محەمەد
- دابان محەممەد
- سیروان بابان
- ئاشنا عەبدوڵڵا
- ئیسماعیل تەها سگیری
- شایان عەسكەری
- فەرید یەعقووب ئیلیا
- ئەبووبەكر هەڵەدنی
- جەلال محەممەد
- هەژان حەسەن كوێستانی
- رزگار محەممەد
- شەمۆل ئاشتی سابیر
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment