وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌:هیچ جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه کوردستانی

 

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانى مه‌خموور و قه‌ره‌چۆع جوڵه‌پێكردنى پێشمه‌رگه‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى عێراق كرا بێت.


دەقی  راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌:

له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه‌ پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌ ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ێینین: هیچ جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه‌ و ئه‌وه‌شی روویداوه‌، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌ له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه‌و، زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامبدات. وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، رێگریكردنه‌ له‌ کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌.

پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه‌ به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا هەیە.  له‌مڕوه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه‌ بۆ تێکشکانی تیرۆریستان. 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین