بافڵ تاڵەبانى داواکارى زیاترى لە لاهور شێخ جەنگى هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

میدیاى یەکێتى بڵاوى کردۆتەوە کە لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى بە گۆڕانکارى و داواکارییەکانى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى ڕازى بووە، بەڵام بافڵ تاڵەبانى هێشتا داواکارى زیاترى هەیە.

شەوى ڕابردوو (12)ى تەمووز، بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى کۆبوونەوە بۆ ئەوەى چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان بکەن، پەیجى (puk) کە پەیجێکى فەرمى یەکێتییە، بڵاویکردەوە لاهور شێخ جەنگى بە هەموو ئەو گۆڕانکارییانە ڕازى بووە کە بافڵ تاڵەبانى کردوویەتى، بەڵام بافڵ تاڵەبانى هێشتا داواکارى ترى هەیە.

ئەو پەیجە روونینەکردۆتەوە کە داواکارییەکانى بافڵ تاڵەبانى چیین، بەڵام هەر ئەو پەیجە بوو دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوى کردەوە جیا لە دوو پۆستەکەى پێشوو کە ناڕەزایى لە نێوان هاوسەرۆکەکان دروستکرد، بافڵ تاڵەبانى گۆڕانکارى لە (16) پۆستى تر دەکات. 

هەر دوێنێ حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر، گەیشتە سلێمانى و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى کۆبۆوە، دواى دواتر کۆبوونەوەیەکیش لە نێوان بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى بەڕێوەچووە.

 جێگەى ئاماژەیە، دوێنێ میدیایى یەکێتى بە فەرمى ناوى هاوسەرۆکیان لابرد و وشەى سەرۆکیان لە پێش ناوى بافڵ تاڵەبانى بەکارهێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین