شه‌پۆلێكى بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌ کوردستانی

سیهام میران، نوچەنێت

کەشناسی هەرێم پێشبینى هاتنی شەپۆڵی بارانبارین ده‌كات و ده‌ڵێ پلەی گەرمی لەنێوان (٤ بۆ ٦) پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوه‌بەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشنیارەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند و ده‌ڵێ، "هاتنی شەپۆڵی بارانبارین و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان. سەرەتا بەشێك لە ناوچە شاخاوییەکانی بەشی رۆژهەڵاتی هەرێم و سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانی مامناوەند دەبێت، دوای زیادبوونی کاریگەریی ئەم شەپۆڵە لە ئێوارەی رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی".

هەروەها له‌ پێشبینیه‌كانى هاتووه‌، "رۆژی شەموو کاریگەریی ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێت و ئاستی بارانبارین مامناوەند دەبێت، هەندێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان لێزمە بارانی دەبێت، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵە لوتکە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفربارین دەبێت و پلەی گەرمی لەنێوان (٤ بۆ ٦)پلە نزم دەبێتەوە و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە کاتی بارانباریندا"

کەشناسی هەرێم ئاماژەشی بەوەکردووە، "لە کۆتایی رۆژی شەموو کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت لەسەر ناوچەکەماندا."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین