نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ کونسوڵى تازەى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان کۆبۆوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرفان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ ڕۆبێرت پالادینۆ، کونسولى گشتیى تازەى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان کرد کۆبوونەوە، تێدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و هەموو پشتگیرییەکى بۆ سەرکەوتنى ئەرکەکەى نیشان دا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی "دۆخى عیراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق، دەرفەت و تەحەددییەکان، تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش" كراوە.

نێچیرڤان بارزانى، سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمەریکا گووتیىشى، "هەرێمى کوردستان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمەریکا دەڕوانیت و خوازیارى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان وهاوبەشیى نێوانیانە و وەک هەمیشە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى لە عیراق و ناوچەکە دەبێت."

لەبەرامبەر ڕۆبێرت پالادینۆ پەرۆشى خۆى بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان دەربڕى، هەروەها "خواستى ئەمەریکاى بۆ بەردەوامیى پەیوەندییەکان و برەودان بە بوارەکانى هاوبەشى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین