نێچیرڤان بارزانى و حەیدەر عەبادى کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ پێشوازی لە حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر كرد، هەردوولا "دۆخى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عیراق تاوتوێ" كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14)ى تەممووزى (2021)، لە سەرۆکایەیتى هەرێم، نێچیرڤان بارزانى لە دیدارەکەیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادى، "جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاریكاریى هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه‌."

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێم، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر، گفتوگۆیان لە بارەى، "پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش"، کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین