عەبدوڵڵا ئۆجەلان: بە ڕێزەوە سڵاو لە پەیام و هەنگاوەکانی داهاتوو دەکەم کوردستانی

نوچە نێت

ڕێبەری پەکەکە لەدوای ڕاگەیاندنی خۆ‌هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە لە پەیامێکدا دەڵێت، "بە ڕێزەوە سڵاو لە پەیام و هەنگاوەکانی داهاتوو دەکەم سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی پرۆسەکە."

ئەمڕۆ سێشەممە (13/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە پەیامێکیدا هەڵسانگاندنی بۆ کۆنگرەی (12)ـی پارتی کرێکانی کوردستان کرد و سڵاوی بۆ ناردن.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە یادی عەلی حەیدەر کایتان و ڕزا ئاڵتون کە یەکێک بوون لەکادیرانی پەکەکە لەلایەن دەستەی کۆنگرەوە هەواڵی مردنیان راگەیێندرا و دەڵێت، "ئەوان وەک ڕێبەری ئێمە بەردەوام لەخەباتی ئێمەدا دەژین و یادیان دەکرێتەوە."

سەرۆکی پەکەکە باسی لە بڕیاری کۆتایی کۆنگرەکە کردوو رایگەیاند، "بەبۆنەی ڕاگەیاندنی بڕیای کۆتایی کۆنگرەی (12)ەوە سڵاو لەو بڕیارانەی کە لە کۆنگرەی مێژوویی داراون و سڵاو لەو هەنگاو پەیامانەی سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو دەدرێت."

ئەو پەیامەی سەرۆکی پەکەکە لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ پەکەکە بڕیارەکانی کۆنگرەی ڕاگەیاند، تێیدا ڕێکخراوەکەی هەڵوەشاندەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین