عەلی باپیر: بڕیارەکەی پەکەکە بڕیارێكی بوێرانەیە و شایستەی دەستخۆشییە کوردستانی

نوچە نێت

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی دوازدەهەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند، "خەباتی چەکداریی‌و بەکارهێنانی هێز، ئامڕازەو میکانیزمەو ئامانج نیە، بۆیە دەستبەرداربوونی شتێکی ئاساییە."

ئەمڕۆ سێشەممە (13/ئایار/2025) عەلی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجام‌ و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مینی پارتی كرێكارانی كوردستان و پێیوایە، بڕیارەکەی (پەکەکە) لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بڕیارێکی بوێرانەو گرنگەو، شایستەی دەستخۆشییەو هیوادارم سەرەنجامیشی خێر بێ‌و، لەوبارەوەش دەڵێم:

1- بێگومان خەباتی چەکداریی‌و بەکارهێنانی هێز، ئامڕازەو میکانیزمەو ئامانج نیە، بۆیە دەستبەرداربوونی شتێکی ئاساییە.

2- گەلی کورد بەدرێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی خۆی هەمیشە بەناچاریی پەنای بۆ چەک‌و هێز بردوە.

3- خۆزگە حوکمڕانان‌و دەوڵەتی تورکیا زووتریش ئەو ئامادەییەیان هەبوایەو ئەو هەنگاوەیان نابایە، کە بەندە چەندان جار بۆ هەردووک لایان پێشنیارم کردوە، کە پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆو بەشێوازی ئاشتییانە بیر لەچارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا بکرێتەوەو واز لەلۆژیکی هێز بهێنرێ‌و ڕووبکرێتە هێزی لۆژیک.

4- هیواداریشم هەردوولا بەدەرهاویشتەو داخوازییەکانی ئەو پڕۆسەیەوە پابەند بن‌و ڕێگاش نەدەن هیچ کەس‌و گرووپ‌و لایەنێکی دەرەکیی‌و نێوخۆ، پەرچ‌و گرێ‌و گۆتاڵی بخەنە نێو و پەکی بخەن، یان بێهیزو پێزی بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین