پارتی كرێكاران: خەباتی چەكداری كۆتایی هات کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ ئایار/ 2025) پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی (12)ی راگەیاند کە بە بەشداریی (232) ئەندام بووە و لە راگەیێندراوی كۆتایی هاتووە، "خەباتکردن بە ناوی پەکەکەوە کۆتایی دێت." دەشڵێت، "گەلەکەمان هۆشیارانە خاوەندارێتی لە پرۆسەی ئاشتی دەکات" و "لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری باشتر تێدەگەن.

دەقی راگەیێندراوی پەکەکە

پرۆسەیەک کە بە ڕاگەیاندنی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لە27ـی شوباتدا دەستی پێکرد، لە ڕۆشنایی کارە فرەلایەنەکانی و ئەو تێڕوانینانەی کە بە شێوازی جیاواز پێشکەشی کردوون، کۆنگرەی 12ـی پارتیمان کە لە نێوان رۆژانی 5-7ی ئایار بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

دیمەنێکی کۆنگرەی 12ی پەکەکە

دیمەنێکی کۆنگرەی 12ی پەکەکە

کۆنگرەکەمان سەرەڕای دۆخی دژوار کە شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوون، هێرشەکان لە ئاسمان و زەوییەوە درێژەیان هەبوو، گەمارۆی سەر ناوچەکانمان و گەمارۆی بەردەوام بوو، بە شێوەیەکی پارێزراو بەڕێوەچوو. لەبەر هۆکاری ئەمنی، هاوکات لە دوو ناوچەی جیاواز بەڕێوەبرا. کۆنگرەی 12ـی پەکەکە کە بە بەشداری 232 نوێنەر بەڕێوەچوو، بابەتەکانی ڕێبەرایەتی، شەهیدان، بریندارەکان، بوونی ڕێکخراوەیی پەکەکە و شێوازی خەباتی چەکداری لەگەڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی گفتوگۆ کرد و بڕیاری مێژوویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیمان.

کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنرا

کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە رێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە، و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد. لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا، کە پرۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت، و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا.

دیمەنێکی کۆنگرەی 12ی پەکەکە

دیمەنێکی کۆنگرەی 12ی پەکەکە

کۆنگرەکەمان سەرەڕای بارودۆخی دژوار کە شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوون، هێرشەکان لە ئاسمان و زەوییەوە درێژەیان هەبوو، گەمارۆی سەر ناوچەکانمان و ئابڵوقەی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP) بەردەوام بوو، بە شێوەیەکی پارێزراو بەڕێوەچوو. لەبەر هۆکاری ئەمنی، هاوکات لە دوو ناوچەی جیاواز بەڕێوەبرا. کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە کە بە بەشداری 232نوێنەر بەڕێوەچوو، بابەتەکانی ڕێبەرایەتی، شەهیدان، بریندارەکان، بوونی ڕێکخراوەیی پەکەکە و شێوازی خەباتی چەکداری لەگەڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی گفتوگۆ کرد و بڕیاری مێژوویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیمان.

کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنرا

کۆنگرەی نائاسایی 12ـی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە ڕێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە، و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد. لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ـی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا، کە پرۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت، و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا.

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

پارتی ئێمە پەکەکە؛ وەک بزووتنەوەی ئازادی گەلەکەمان هاتە سەر شانۆی مێژوو دژی سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی کورد کە سەرچاوەکەی پەیماننامەی لۆزان و دەستووری 1924بوو. لە سەرەتای دروستبوونیدا کاریگەرییەکانی سۆسیالیزمی واقیعی بەسەرەوە بوو و پرەنسیپی مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانی پەسەند کرد، لەسەر بنەمای ستراتیژی خەباتی چەکداری خەباتێکی ڕەوا و بەرهەقی بەڕێوەبرد. پەکەکە لە بارودۆخێکدا شکڵی گرت کە نکۆلیکردنی توندی کورد، سیاسەتی لەناوبردن لەسەر ئەم بنەمایە، سیاسەتەکانی ژینۆساید و توانەوە زاڵ بوون. لە ساڵی 1978ـەوە بە خەباتی ئازادی کە بەڕێوەی برد، ئەوەی کردە بنەما کە بوونی کورد بسەلمێنێت و کێشەی کورد وەک ڕاستییەکی بنەڕەتی تورکیا ببینرێت. لەسەر ئەم بنەمایە و بە ئەنجامی خەباتی سەرکەوتووانە، شۆڕشی زیندووبوونەوەی لە ناوی گەلەکەماندا بەدیهێنا و بووە هێمای هیوای ئازادی و جێگەی گەڕان بۆ ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلانی ناوچەکە.

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

لە بارودۆخی ساڵانی 1990کە شۆڕشی زیندووبوونەوەمان بووە هۆی گەشەکردنی گەورە لە ڕوانگەی گەلەکەمانەوە، گەڕانی تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری کۆماری تورکیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگای سیاسەتەوە پەرەی سەند. ڕێبەر ئاپۆ بە ئاگربەستی 17ی مارسی 1992وەڵامی ئەم گەڕانەی دایەوە و پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکرد. بەڵام کاریگەرییە قورسەکانی سۆسیالیزمی واقیعی، تێگەیشتنە چەتەییەکان کە بەسەر هێڵی شەڕی ئێمەدا سەپێنرا و لەناوبردنی تورگوت ئۆزال و تیمەکەی لەلایەن دەوڵەتی قووڵەوە، پێداگرتن لەسەر سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی کورد و هەڵکشاندنی شەڕ، بووە هۆی ساباتکردنی ئەم پرۆسە نوێیە. هەزاران گوند چۆڵکران و سووتێنران. ملیۆنان کورد لە شوێنی خۆیان ئاوارە کران، دەیان هەزار کەس توشی ئەشکەنجە بوون و خرانە بەندیخانە و هەزارانیش بە شێوەی نادیاری ئەنجامدەر کوژران. لە بەرامبەر ئەمەدا بزووتنەوەی ئازادی هەم لە ڕووی چەندایەتی و هەم لە ڕووی چۆنایەتییەوە گەشەی کرد، شەڕی گەریلا بڵاو بووەوە بۆ کوردستان و تورکیا. لەژێر کاریگەری شەڕی گەریلادا گەلی کورد ڕاپەڕین. بەم شێوەیە شەڕ بووە هەڵبژاردەی سەرەکی لە دیدی هەردوو لایەنەوە. لێکدانی بەرامبەری هەڵکشانی شەڕ نەتوانرا سەرلەنوێ تێپەڕێنرێت. بەم جۆرە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراتی و ئاشتیانە بێ ئەنجام مایەوە.

ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی کورد-تورک چارەنووسسازە

پرۆسەکە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999گوازرایەوە بۆ قۆناغێکی جیاواز. لەم پرۆسەیەدا شەڕی کورد-تورک کە ئامانجێکی گرنگی پیلانگێڕییەکە بوو، بەهۆی قوربانیدان و هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆوە ڕێگری لێکرا. سەرەڕای ئەوەی کە لە سیستەمی ئەشکەنجە و ژینۆسایدی ئیمرالیدا هێڵدرایەوە، پێداگرتنی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراتی و ئاشتیانە بەردەوام بوو. ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ماوەی 27 ساڵە لەژێر تەریککەوتنی ڕەهادا ڕاگیراوە، بە خەبات دژی سیستەمی ژینۆسایدی ئیمرالی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پووچەڵ کردەوە. لە خەباتی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا سیستەمی دەسەڵاتخوازی-دەوڵەتی پیاوسالاری شیکردەوە و پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنانی پەرەپێدا. بەم شێوەیە سیستەمی جێگرەوەی ئازادی بۆ گەلەکەمان، ژنان و مرۆڤایەتی چەوساوە بەرجەستە کرد.

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

ڕێبەر ئاپۆ پێشتری پەیماننامەی لۆزان و دەستووری 1924ی وەک سەرچاوە گرت کە لەوێوە پەیوەندییەکانی کورد-تورک کێشەدار بوون، تێڕوانینی نیشتمانی هاوبەش و کۆماری دیموکراتی تورکیای قبوڵ کرد کە گەلانی کورد-تورک توخمی دامەزرێنەر بن، و تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتی وەک چوارچێوەی چارەسەری کێشەی کورد پەسەند کرد. ڕاپەڕینەکانی کوردی لە مێژووی کۆماریدا، دیالێکتیکی پەیوەندی کورد-تورکی 1000ساڵ، و خەباتی ڕێبەرایەتی 52 ساڵە نیشانیان داوە کە کێشەی کورد تەنها لەسەر بنەمای نیشتمانی هاوبەش و هاووڵاتی یەکسان چارەسەر دەبێت. پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی کورد-تورک چارەنووسساز دەکەن.گەلەکەمان باشتر لە هەمووان هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دەزانێت و ئەرکەکانی قۆناغەکە جێبەجێ دەکات، گەلی بەشەرەفی ئێمە کە بە نرخی قوربانیدانی گەورە بۆ ٥٢ ساڵە بەشداری پێشڕەوی ڕێبەرایەتی و پەکەکە دەکات و بەرەنگاری سیاسەتی نکۆلیکردن و لەناوبردن، سیاسەتەکانی ژینۆساید و توانەوە دەبێتەوە، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بە شێوەیەکی زیاتر هۆشیارانە و ڕێکخراو دەپارێزێت. بڕوای تەواومان هەیە کە گەلەکەمان باشتر لە هەمووان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری تێدەگات و ئەرکەکانی قۆناغی خەباتی دیموکراتی لەسەر بنەمای بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی جێبەجێ دەکات. زۆر گرنگە کە گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆڕێکخستنەکانی خۆی پێکبێنێت، لەسەر بنەمای خۆبەسبوون بە زمان، ناسنامە و کەلتووری خۆی ڕێکخراو بێت، لە بەرامبەر هێرشەکاندا خۆی بپارێزێت و بە گیانی سەفەربەری کۆمەڵگەی دیموکراتی کۆمیوناڵ بنیات بنێت. لەسەر ئەم بنەمایە بڕوامان وایە کە پارتە سیاسییەکانی کورد، ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، ڕێبەرانی بیر و ڕا لێپرسراوێتیان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی کوردی و دەستەبەرکردنی نەتەوەسازی دیموکراتی کوردی جێبەجێ دەکەن.

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

میراتی مێژووی ئازادیمان کە پڕە لە خەبات و بەرخۆدان، لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە بەهێزتر پەرە دەسەنێت بە ڕێگای سیاسەتی دیموکراتی، و داهاتووی گەلەکانمان لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی گەشە دەکات. گەلانی هەژار و ڕەنجدەرمان، هەموو گرووپەکانی باوەڕی، ژنان و گەنجان، کرێکاران، جووتیاران و هەموو توێژەکانی دەرەوەی دەسەڵات لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، بە بەرگریکردن لە مافەکانیان، ژیانی هاوبەش لە کەشێکی دیموکراتی و دادپەروەر پەرەپێدەدەن. بانگەوازی هەموو لایەک دەکەین بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری کە کۆنگرەکەمان وەریگرتووە، زەمینەیەکی بەهێز پێشکەش دەکات بۆ ئاشتی بەردەوام و چارەسەری دیموکراتی. جێبەجێکردنی بڕیارەکانی باسکراو، پێویستی بە بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی پرۆسەکە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە، ناسینی مافی سیاسەتی دیموکراتی و دەستەبەری یاسایی تەواو و پتەو هەیە. لەم قۆناغەدا گرنگە کە پەرلەمانی گەورەی نەتەوەیی تورکیا بە لێپرسراوێتی مێژوویی ڕۆڵی خۆی ببینێت. بە هەمان شێوە بانگەوازی هەموو پارتە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، بەتایبەت حکومەت و پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆمەڵەکانی ئایین و باوەڕی، دەزگاکانی میدیای دیموکراتی، ڕێبەرانی بیروڕا، ڕووناکبیران، ئەکادیمیستەکان، هونەرمەندان، سەندیکاکانی کرێکاران-ڕەنجدەران، ڕێکخراوەکانی ژنان-گەنجان، بزووتنەوە ئیکۆلۆژیستەکان دەکەین کە لێپرسراوێتی هەڵبگرن و بەشداری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بن.

بە خاوەندارێتی هێزە چەپ-سۆسیالیستەکانی تورکیا، پێکهاتە، ڕێکخراو و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، خەباتی گەلان، ژنان و چەوساوان ئاستێکی نوێ بەدەست دەهێنێت. ئەمەش واتای سەرکەوتنی ئامانجەکانی شۆڕشگێڕە مەزنەکان دەگەیەنێت کە دوا وشەکانیان 'بژی برایەتی گەلانی تورک و کورد و تورکیای تەواو سەربەخۆ!' بوو.

بە سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتی کە قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی و خەباتی سۆسیالیزم نوێنەرایەتی دەکات، بزووتنەوەی دیموکراسی جیهانی پەرە دەسەنێت و جیهانێکی دادپەروەر و یەکسان دروست دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتی دەکەین، بەتایبەت دۆستانی ئێمە کە پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئازادی جیهانی دەکەن، کە لە چوارچێوەی تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتی هاوپشتی نێونەتەوەیی بەهێز بکەن.داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بە بینینی بەرپرسیارێتیان لە سیاسەتەکانی ژینۆساید کە بۆ سەد ساڵە دژی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، ڕێگری لە چارەسەری دیموکراتی نەکەن و بەشداری ئەرێنی لە پرۆسەکەدا بکەن.

شەهیدبوونی هاوڕێیان عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئالتوون رادەگەیەنین

کۆنگرەی ١٢ی ئێمە کە بە بانگەوازی ڕێبەرایەتیمان کۆبووەتەوە، شەهیدبوونی هاوڕێیان عەلی حەیدەر کایتان، یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان کە لە 3ی تەمووزی 2018شەهید بوو، و ڕەزا ئالتوون کە لە 25ی سێپتەمبەری 2019 شەهید بوو، ڕاگەیاند. لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرە هاوڕێ عەلی حەیدەر کایتان کە یەکێکە لە کادرە دامەزرێنەرە پێشەنگەکانی پەکەکە وەک هێمای 'پابەندبوون بە ڕێبەرایەتی، حەقیقەت و ژیانی پیرۆز' و هاوڕێ ڕەزا ئالتوون کە یەکێکە لە یەکەمین هاوڕێیانی ڕێیی ڕێبەر ئاپۆ وەک هێمای 'هاوڕێیەتی ئازادی' قبوڵ کرد. کۆنگرەی مێژوویی 12ی پارتیمان پێشکەشی ئەم دوو هاوڕێ شەهیدە گەورەیە دەکەین کە لە سەرەتای بزووتنەوەی ئازادیمانەوە بەشدارییان کردووە و تا ئێستا بە خەباتی بەردەوامیان پێشەنگایەتیان کردووین، و لە کەسایەتی ئەواندا بەڵێنی سەرکەوتن بۆ هەموو شەهیدانی خەباتەکەمان دووپات دەکەینەوە و جەخت لەسەر ئیدیعامان بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی هاوڕێ سڕی سورەیا ئۆندەر، شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی، دەکەینەوە.

سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوەیی بەرەو شکست دەبات؛ سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتی بەرەو سەرکەوتن دەبات!پێداگرتن لەسەر مرۆڤایەتی پێداگرتنە لەسەر سۆسیالیزم!

بژی رێبەر ئاپۆ!

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین