سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك بارزانی بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ماهر ئەلكەركی كۆنسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین لە هەولێر كرد، لەو دیدارەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانی فەڵەستین و هەرێمی كوردستان كرد.

ئەمرۆ سێشەممە (12/ ئایار/ 2025) سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە كۆسوڵی فەڵەستین كرد، لە دیدارەكەدا كۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین سڵاوی سەرۆك مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین و سەركردایەتی و گەلی فەڵەستینی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیشی لە بایەخی بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی ڕەوای گەلی فەڵەستین هەر لە سەردەمی سەرۆك یاسر عەرەفات هەتا سەرۆك مەحمود عەباس و جەختیشی لەوە كردەوە كە دۆزی گەلان ئەگەر لە هەندێ وێستگەشدا تووشی نوشست یان وەستان ببن بەڵام هەرگیز كۆتایی نایەن، هیواشی خواست كە كۆتایی بە ئەو كارەسات و نەهامەتیانە بێت كەبەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە و دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین بە ئاشتی و چارەسەرێكی ڕەوا و هەمیشەیی بگات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین