دادگایى دەمیرتاش دواخرا کوردستانی

نوچەنێت

پرۆسەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، لە رۆژی چوارشەممە 3ی شوباتی 2021 لە دادگای چاغڵایانی ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، بەڵام دادگا هیچ بڕیارێکی نەدا و دانیشتنەکەی بۆ 26ی مایسی داهاتوو دواخست.

دوێنێ سەڵاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەی ئەدیرنە گوتەکانی خۆی لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ پێشکەش بە دادگا کرد، ناڕەزایى دەربڕى بەرامبەر دەستوور و یاساکانى تورکیا، پابەندنەبوونى تورکیا بە بڕیارەکەى دادگاى مافى مرۆڤى یەکێتیى ئەوروپا.

لە (22-12-2020) دادگاى یەکێتى ئەوروپا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: بەپێی داوەریکردنی ئەو دادگایە و لێکۆڵینەوانەى کە هۆکاری دەستگیرکردنی دەمیرتاشن، ئەو تۆمەتانەی لەسەر ناسەلمێنرێت کە بەهۆیەوە دەستگیرکراوە و "پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین