سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازیى هاوپەیمانان كۆبووه‌وه
نوچه‌نێت
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/7/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ڕیچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عیراق و سووریا و شاندێکى یاوەرى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عیراق و سووریا، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش تاوتوێ كران و هەڵسەنگاندنێکى واقعییان بۆ دۆخەکە کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعشدا کرد و ئاماژەى بە گرنگیى ڕاهێنان و مەشقپێکردنى پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتییەوە کرد.
لاى خۆیەوە جەنەراڵ بێڵ خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاریکارى و هەمەهانگیى هێزەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە عیراق و هەرێمى کوردستان نیشان دا و هەماهەنگى و هاریکاریى نێوان پێشمەگە و سوپاى عیراقیان بۆ بەرەنگاربونەوەى داعش بە پێویست زانى.
هەردوولا لەسەر گرنگی و پێویستیى هاریکارى و هەماهەنگیى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى یەکجارەکیى داعش و هاریکارى و هاوبەشى لەپێناو دابینکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عیراق و ناوچەکە، هاوڕا بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment