لە ناو ماڵى مام جەلال سيخوڕێک دەستگیر دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

میدیاى فەرمى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە ناو ماڵى مام جەلال سیخوڕێک دەستگیرکراوە و دەشڵێت، " کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15)ى تەممووزى (2021)، سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەیجى فەرمى کەناڵى کوردساتى سەر بە یەکێتى ڕاگەیاندووە، " لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سيخوڕێک گیراوە و دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى میدیاى یەکێتى ئەو سیخوڕەى دەستگیرکراوە، "بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی."

دەشڵێت، "بەمزووانە لەبارەی ئەم کەیسەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە" لە میدیا یەکێتى.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بە نافەرمى لەلایەن چەند میدیایەکەوە دەنگۆى هەوڵى ژەهراویکردنى بافڵ تاڵەبانى بڵاوکرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین