هه‌وڵى به‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

شێروان دووبەردانی سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەوڵ دەدەن جارێکی تر مەندەلی بکەنەوە ''قەزا" کە پێشتر بە بڕیارێکی رژێمی بەعس یەکە کارگێریەکە بۆ ناحیه‌ بچووککراوەتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 15ی تەمووز، شێروان دووبەردانی لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "چەند رۆژێك ئێمە نووسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكی کۆماری عێراق کردووه‌، بە ژمارەی 132 و له‌ به‌روارى 13\7، وەکو لیژنەی تایبەت بە بەرپرسی هەرێمی پارێزگاکان و قەزا و ناحیەکان، داوامان لە جەنابی سەرۆکی کۆمار کردووە، کە مەرسوومى جمهوری 459 لە ساڵی 1987 پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌، كه‌ لە بەشی یەکەمدا دەڵێت، مەندەلی لابردرێت وەکو قەزا بکرێت بە ناحیە. ئێمەش داوامانکرد کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە، مەندەلی بگەڕێتەوە بۆ قەزا. تا بتوانرێت زۆرترین خزمەت بەم ناوچە بکرێت."


شێروان دووبه‌ردانى له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هاوشێوه‌ى مه‌نده‌لى گه‌لێك شارى ترى كوردستان هه‌ن، كه‌ به‌گوێره‌ى خواسته‌كانى رژێمى به‌عس ده‌ستكاریى یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانیان كراوه‌ و ته‌عریب كراون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتى "کێشەی وا بوونی زۆرە، هەر لە شنگالەوە تا ده‌شتى نەینەوا، لە زۆر ناوچەی وەکو دوزخورماتوو، لە چەند ناوچەیەکی شاری کەرکووك، جەولەولا و خانەقین، لە داهاتوو توانامان هەبێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و  بڕیارانە هەڵبوەشێنینەوە، بیانگەڕێنینەوە سەر شێوه‌ى خۆیان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین