بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌باره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى درا کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه‌ له‌ میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ فه‌رمى بڕیارى داوه‌ تا هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى" وه‌ربگرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ى ته‌مووز نووسراوێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌كات، كه‌ له‌ باره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى دراوه‌. بڕیاره‌كه‌ مێژووى ئه‌مڕۆى له‌سه‌ره‌ و به‌ ژماره‌ 21 ب/ك ده‌رچووه‌ له‌ ده‌قه‌كه‌ى هاتووه‌، “هاوسه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگى تێكڕاى ده‌سه‌ڵاـه‌كانى ده‌دات به‌ هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانى تا كاتى ته‌واوبوونى هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌و”. له‌ خالێكى تر باس له‌وه‌ كراوه‌، ئه‌م بڕیاره‌یش له‌ رۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.\

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین