مەكتەبی كۆمەڵایەتی یەكێتی:  لە کێشەکانى ناو یەکێتیدا بێلایەنین کوردستانی

نوچەنێت:

مەکتەبى کۆمەڵایەتى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لەسەر کێشەکانى نێوان هاوسەرۆکان بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى هاتەدەنگ و لە ڕاگەیێندراوێکدا بێلایەنى خۆیان لە کێشە و گرفتەکانى ناو ئەو حیزبە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە (17)ى تەممووزى (2021)، ئەنجومەنی مەكتەبی كاروباری كۆمەڵایەتی‌و پێكهاتەكانی یەكێتی، بەسەرپەرشتى حمەدەمین شێروانی، لێپرسراوی مەكتەب بەوەكالەت کۆبوونەوە و لە ڕاگەیایێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن، کە لە سەر کێشەکانى ناو یەکێتى لایەنگیرى هیچ لایەن و کەسێکى دیاریکراو ناکەن.

هەروەها لە راگەیێندراوەکەی مەكتەبی كۆمەڵایەتی یەكێتی، کە  دواى ئەنجامدانى کۆبوونەوەکەیان بڵاویانکردەوە، تێیدا هاتووە، لەسەر بارودۆخ‌و گرژی ‌و ئاڵۆزیەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو كە لەناوخۆی یەكێتیدا روویدا، ئێمە وەك ئەندامان‌و لایەنگرانی مەكتەبی كۆمەڵایەتیی لەو كێشەو گرفتانەدا، بێلایەنی خۆمان هەڵدەبژێرین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین