وەزارەتى کشتوکاڵ چەند ڕێنماییەک لەسەر ئاژەڵى قوربانى بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بۆ ئەنجامدانى قوربانى لەلایەن هاووڵاتییانەوە چەند ڕێنماییەک دەردەکات و تێیدا هاتووە، "ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (18)ى تەممووزى (2021)، وەزارەتى کشتوکاڵ دواى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى تاى خوێ بەربوون، لە عێراق، ئەگەرچى تا ئێستا ئەم نەخۆشییە لە کوردستان تۆمارنەکراوە، بەڵام لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و سەلامەتی ئێوە بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشییە کە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، وەزارەتی کشتوکاڵ ئەم رێنماییانە بڵاوبکاتەوە."

 

ده‌قی ڕێنماییەکانى وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو:

یەکەم/ ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت؛ دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت.

دووەم/ ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.

سێیەم/ گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت.

چوارەم/ سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان و پیسبوونی ژینگە، هەر وەک دیاردەیەکی ناشارستانییە، بەتایبەتی ئێستا چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێنبەربوون (الحمی النزفیه‌)لە عێراقدا تۆمار کراوە.

پێنجەم/ لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی راستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.

شەشەم/ لەکاتی دەستکاریکردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکاربهێنە.

حەوتەم/ ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو، پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.

لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی ئێوە هیوادارین سەرباری رێنماییە ئایینیسەکان ئەم رێنمایانەش جێبەجێ بکەن، خێری هەموولایەک قه‌بوڵ بێت، ٳن شا‌واللە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین