ئەو کەسەى جامى ئۆتۆمبێلى خەڵکى دەشکاند دەستگیرا کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەو کەسەى لە شارى سلێمانى، جامى ئۆتۆمێبلى خەڵکى دەشکاند و دواتر دزى لێدەکردن، لەلایەن هێزەکانى پۆلیس دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان  تۆماركردوە كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوەو دزییان لێكراوە، سەرجەم نوسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە، بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکرنى ئەو تۆمەتبار.

هەر بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەر، لە ڕێگەى هەڵگرتنەوەى کامێرەکانى چاودێرى، توانراوە تۆمەتبارکە بناسرێنەوە، كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندوە و دزی لێكردوون. لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، و ، أ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەکرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین