نێچیرڤان بارزانى: زۆر به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌کەى شاری سه‌در دەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر تەقینەوەکەى بازاڕێ:ى سەدر پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەشڵێت، "زۆر به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا ڕاشیگاند، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی‌ که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م، هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به‌ به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی که‌سوکاریان بداته‌وه‌."

 

دەقەى پەیامى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

زۆر به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م که‌ ئه‌مڕۆ به‌ بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له‌ به‌غدا کرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی‌ که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به‌ به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی خانه‌واده‌ و که‌سوکاریان بداته‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له‌ برینداران ئاماده‌ و کراوه‌ن.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢١/٧/١٩

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین