بە هۆى تەقینەوە تى ئێن تییەک هاووڵاتییەک گیانى لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى تەقینەوەی تى ئێن تییەک لە گوندی سەید ئەحمەدانی  لە سنوورى قەڵادزێ، چەند هاووڵاتییەک بریندار بوون و کەسێکش گیانى لەدەستدا، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت، ئەو کەسە وەستاى بیر لێدان بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21)ى تەممووزى (2021)، موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی هۆکاری بە رووداوى ڕاگەیاند، کەسێك بە ناوی (م.س.ح)، کە وەستای بیرهەڵکەندنە ویستوویەتی لە رێگەی تی ئێن تییەوە بیرەکە هەڵکەنێت دوای ئەوەی گەیشتووەتە شوێنێکی بەردەڵانی رەق، تى ئێن تییەکە پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، دوو کەسى تریش کە لەگەڵ ئەو وەستایە کاریان کردووە برینداربوونە، یەکیان کوڕیەتى ئەویتریشیان بە ڕۆژانە کارى لەگەڵ کردووە، لە ئێستاشدا هەردوو بریندارەکە بارى تەندروستییان جێگیرە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین