رووفاتى (104) ئێزدی لە گوندى کۆچۆ بە خاک دەسپێردرێت کوردستانی

نوچەنێت

لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا، رووفاتى (104) ئێزدی لە گوندى کۆچۆى سنوورى شەنگال بە خاک دەسپێردرێن، کە لە ئاکامى هێرشێکى تیرۆریستانى داعش لە (2014) بۆ سەر ئەو گوندە بوونه‌ته‌ قوربانى .

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى شوبات مه‌راسیمه‌كه‌ بە ئامادەبوونى نوێنەرى حکوومەتى هەرێم، نوێنەرى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و جنین لاسخارت نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکان، هەروەها نوێنەرانى چەندین ڕێکخراوى بیانى و نێردە دیپلۆماسییەکان و کەسوکارى قوربانیانى شەڕى داعش، لە گونده‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت.

لە دواى دۆزینەوەى زیاتر لە (20) گۆڕى بە کۆمەڵى قوربانیانى ئێزدی لە سنوورى شەنگال، بە هەماهەنگى هەریەک لە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و حکوومەتى عێراق، رووفاتەکانیان ڕەوانەى پزیشکى دادى بەغدا کران.

پاش ئەوەى لە مانگى (8) ى (2014)  تیرۆریستانى داعش پەلامارى شنگالیان دا، تەنیا لە گوندی کۆجۆ، زیاتر (1000) کەس لە دانیشتوانى ئەو گوندە رفێندراون و بەپێى هەندێ سەرچاوە زۆربەیان کۆمەڵکوژ کراون، تا ئێستا روفاتی (246)یان دۆزراونەتەوە، بەڵام تەنیا (104) کەسیان لێ ناسراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین