بەڕێوەبەرى تەندروستى کەرکووک: نەخۆشخانەکان پڕ بوونە لە نەخۆش کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکووک هۆشدارى دەدات لە بەرزبوونەوەى تووشبووانى کۆرۆنا لەو شارە و دەشڵیت، ئەو نەخۆشخانانەی بۆ کۆرۆنا تەرخانکراون، پڕبوونە لە نەخۆش.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22)ى تەممووزى (2021)، نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند، دۆخی کەرکووک زۆر خراپە و حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

دەشڵێت، (50%)ى ئەو پشکنینانەی بۆ هاووڵاتییان کراوە پۆزەتیڤ بووە، تواناى ئێمەش لە کەرتی تەندروستی سنووردارە، ئەگەر دۆخی تەندروستی بەرەو داڕمان بێت، ئەوا هاووڵاتییان زەرەمەندی یەکەم دەبن.

سەبارەت بە ژمارەى ئەو کەسانەى بە هۆى کۆرۆنا لە کەرکووک گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکووک دەڵێت، تا ئێستا (1055) کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانەش (15)یان پزیشک و کارمەندی تەندروستی بوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین