سوپا سالارى پێشمەرگە:  چەکدارانى پەکەکە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ حەرامکردنی شەڕی براکوژی دەقۆزتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

جارێکى تر چەکدارانى پەکەکە لە چیاى مەتین تەقە لە خاڵێکى هێزەکانى پێشمەرگە دەکەن و سوپا سالارى پێشمەرگەش دەڵێت، ئەوە چەندین جارە پەکەکە تەقە لە پێشمەرگە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (24)ى تەممووزى (2021)، جەمال محەمەد ئێمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە، بە کوردستانTVى ڕاگەیاند، ئه‌مرۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى كردووه‌.

لە بارەى زەرەروزیانى تەقەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، سوپاسالاری پێشمەرگە ڕاشیگەیاند، لە تەقەکردنی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ ئامێرە سەربازییەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، پێشمەرگەش وەڵامی تەقەکردنەکەی داوەتەوە.

دەشڵێت، چەکدارانى پەکەکە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ حەرامکردنی شەڕی براکوژی دەقۆزتەوە و ناوە ناوە شەڕ بە پێشمەرگە دەفرۆشن، بەم شێوەیەش پەکەکە تەحەمولی هەڵسوکەوتەکانی خۆیان دەکه‌ن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین