هێزێكى زۆر له‌ كه‌ركووك بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ کوردستانی

 

نوچه‌نێت

دواى دوو هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى دوێنێ، هێزێكى زۆرى عێراق  له‌ باشوورى كه‌ركووك و چه‌ندان ناوچه‌یه‌كى ترى ئه‌و شاره‌ بڵاویان پێكراوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى شوبات هێزێكى زۆرى ئه‌منى عێراق ره‌وانه‌ى باشوورى كه‌ركووك كراون و جیا له‌ دانانى ده‌یان بازگه‌ له‌ ناوچه‌كه،‌ چه‌ند هێزێكى گه‌ڕۆك خه‌ریكى ئۆپراسیۆنى گه‌ڕان و پشكنینن.

سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌ بۆ رێگرییه‌ له‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هیچ جموجۆڵ و هێرشێكى تیرۆریستى نه‌كات، چونكه‌ دوێنێ به‌ دواى یه‌ك، دوو هێرشى تیرۆریستى بۆ سه‌ر داقووق و ره‌شاد ئه‌نجام دا، به‌م هۆیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پۆلیس بوونه‌ قوربانى.

هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، له‌ باشوورى شارى كه‌ركووك ئه‌بویاسر عیساوى سه‌ركرده‌ى تیرۆریستان له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى هێزه‌ عێراقییه‌كان كوژراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین