ئاگادارییەک لە وەزارەتى پەروەردەوە بۆ مامۆستایانى میلاک و وانەبێژ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ و میلاكی هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن بۆ بەشداریکردن لە خولى زمانى ئینگلیزى.

ئەمڕۆ سێشەممە (27)ى تەممووزى (2021)، وەزارەتى پەروەردە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی هەماهەنگیی و لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم و ئەنجومەنی رۆشنبیری بریتانی (بریتش كاونسل) ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی (میلاك و وانەبێژ ) دەكەنەوە، لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەتایبەتیش مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی كەوا سەردانی ئەو لینكەی خوارەوە بكەن بۆ تۆماركردنی ناویان.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، بۆ پێشخستن و بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی كۆرسەكانی ڕاهێنانی (بریتش كاونسل)ە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراق و هەرێمی كوردستان، كەوا ڕۆژانە ڕێژەی سەردانیكردن لەو لینكە دیاریدەكات.

 

بۆ تۆمارکردنى ناوى خۆت کلیک لێرە بکە:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین