ئەمڕۆ ماوەی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەكی كارەبا كەم دەكرێتەوە
لاڤین عومهر، تایبهت به نوچهنێت
دوێنێ وەزارەتی كارەبا راگەیاند، ماوەی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەكی كارەبا، لە 27ی ئەم مانگەوە لە 45 خولەكەوە بۆ 20 خولەك كەم دەكرێتەوە و هەر پێوەرێك 40 ئەمپێر كارەبا بە هاوبەشی ماڵان دەدات.
عەلی ئیسماعیل ئەندازیار لە پڕۆژەی پێوەری زیرەك ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووز لە لێدوانێكی تایبەت بە "نوچەنێت" روونكردنەوەی دا و گوتی، "ئەو پێوەرانەی کە ئێستا بەستراون هەر کاتێک کارەبای زیاتر بەکاربهێنیت پێنج جار دەکوژایەوە، چوار جاریش بۆ ماوەی ١٣٠ خولەک دەکوژێتەوە، جاری کۆتایی بۆماوەی ٤٥ خولەک دەکوژێتەوە، ئێستا پێوەرەکان وا دلیت دەکەین، کوژانەوەکە دەبێت بە سێ جار یەکەم ودووەم جار ٢٥٠ چركە دەکوژێتەوە، بەڵام بۆ جاری سێیەم بۆ ٢٠ خولەک دەکوژێتەوە و ئەمە پڕۆسەكەیە".
لەكۆتایی لێدوانەكەی عەلی ئیسماعیل گوتیشی، "لە هەمان كاتدا ئەگەر کارەباکە ٤٠ ئەمپێر بوو ٤١ ئەمپێر ڕاکێشێت بۆ ماوەی ٤٥ چركە دەكوژێتەوە، ئەوە جیاوازییەکەیە"

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment