عەرەبەکان؛ لە ئاوارەییەوە بۆ هاووڵاتیبوون لە کوردستان
نوچەنێت:
خاوەنى ئەو پهڕاوگهیه گەنجێكە، خهڵكی گهڕهكهكه بهخەلدون موسڵاوى ناوی دهبهن، كهسێكه زانیارى لەسەر پڕۆگرامە پەروەردەيیهكان هەيە، هەروەها شارەزاى لە ڕێزمانى عەرەبى و بابەتى زمانى كوردى هەیە، لهگهڵ كارهكهی بەردەوام ئامۆژگارى قوتابيان دەكات، وەڵامى داخوازى هەموو قوتابييەك دەداتەوە، دواى ئەو پرسيارە خێرايانەى لێى دەكەن.
خەلدون لە خێزانێكى عەرەبى موسڵاویە، ماوەى (١٥) ساڵە روويان لە شارى هەولێر كردووە، ئەو كاتە تەمەنى خهلدون شەش ساڵ بوو، لەگەڵ خێزانەكەى لە هەولێر نيشتەجێبوون، له لێدوانێكیدا به سكاى نيوز عەرەبى راگهیاند، "من جگە لە هەولێر هيچ شارێكى ترى عێراقى نازانم، من لێرە گەورە بووم و چوومە قوتابخانە، شارەزاى گەرەكەكان و چيرۆكى خەڵكەكەى بووم، خاوەن كارى خۆم و ماڵێكى بچووكم، هەموويان لێرە هاوڕێمن، لەو كاتەوەى مووسڵمان جێهێشتووە، چوار جار چوويمەوە مووسڵ، هەمووجار دواى چەند رۆژێكى كەم بيرى هەولێرم كردووە، دواین جار سهردانی مووسڵم كرد، چهند رۆژێك دواى ئازادكردنى بوو لەدەستى داعش، هيچ شتێكم لە مووسڵ نەناسيەوە، تەنانەت كەس و كاريشم هەمان هەستيان هەبوو".
لەبەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "دوو برام هاوسەرگيريان لەگەڵ كورد كردووە، خوشكيشم دهستگیرانی كورێكی خهڵكی سلێمانییه، لە كۆليژى ئادابى زانكۆى سەڵاحەدين لە هەولێر پێكەوە قوتابی بوون، من و دايكم و باوكم سەرقاڵى دروستكردنى باخچەيەكى بچووكين لە ناوچەى شەقڵاوە كڕيومانە، ئەو ههولێر و ههموو كوردستان بۆ ئێمە شوێنکى سەقامگيرييە بۆ ژيان لە عێراق، ئێمە هەست بەهيچ غەربييەك ناكەين، ياخود پێمان وابێت ئێمە دوورین له زێدی خۆمان، ئێمە خۆمان بەپهنابەر نازانين.
لە كوردستان هيچ دياردەيەك ياخود رووداوى توندوتيژى لەسەر بنەماى نەتەوەيى، يا تائيفى رووينەداوە، بهپێچهوانهی شارهكانی تری عێراق.
چيرۆكى خەلدون موسڵاوى يەكێكە لە چيرۆكى سەدان هەزار هاونشتيمانى عێراقى نيشتەجێى هەرێمى كوردستان، زياتر لە مليۆن و نيوێك پەنابەرى عێراقى لەو سێ پارێزگايەی ههرێمی كوردستان نیشتهجێن، دواى ئەوەى لە (٢٠٠٥) كردەی تيرۆرستی و توندوتيژى تائيفى لە شارەكانى خوارى عێراق زيادیكرد، ههروهها لهبهر هۆكارى ئابوورى و سياسى و ئەمنى و تەنانەت كەشوهەواش، زۆربەيان روویانكرده ههرێمی كوردستان و لەو سێ شارە نيشتەجێبوون، لهگهڵ بهرهو پێشچوونی رۆژگار، ئێستا ئاوێتەى شێوازى كۆمەڵايەتى كوردستان بووينە، كه لهبنەڕهتهوه كوردستان چهندین ئايين و نهوتهوه و رۆشنبيریى عێراقى تێدايە، ئەگەرچى زۆرينەشى كوردە.
لێخۆشبوونی سياسى يەكەم و گرنگترين ميكانزمى راكێشانى پەنابەرانى عێراق بوو بۆ هەرێمى كوردستان، ئەو سەقامگيرى لە هەرێم هەبوو، وايكرد ئينتيمايان بۆ هەرێم هەبێت، نەبوان دوورى توێژەرى كۆمەڵايەتى لە لێدوانێكى بۆ سكاى نيوز گوتى، "كۆچپێكردنى عێراق بە دەركردنى ياساى ريشەكێشكردنى بەعس دەستى پێكرد، ئەو ياسايە تەنيا ياسايەكى تەشريعى، يا سياسى نەبوو، بەڵكو هەوڵێكى بەهێز بوو لەلايەن دەسەڵادارانى نوێی عێراق لەدواى ساڵى (٢٠٠٣) بۆ ريشەكێشكردنى ژينگەى كۆمەڵايەتى خێزانى ئەو كهسانهی پێشووتر لەگەڵ دەسەڵاتى عێراقى بوون له زهمهنی سهدام حسێن، لەناو ئهوانهش فەرمانبەرانى باڵاى بەڕێوەبردن و ئابوورى.
دوورى لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئەوانە شوێنى خۆيان دۆزييەوە، كە لەناوچەكانى تر لە ريشە هەڵدەكێشران، هەرچەند كورد كارەساتى زۆرى بەسەر هاتبوو لەسەر دەستى دەسەڵاتدارانى پێشوو، تا گەيشتە كمياباران، بەڵام كورد بڕياريدا رێگرى بكات لە توڵەكردنەوە و حكومدان لەسەر رابردوو، بۆيە دۆخى ئاوێتەبوون و ژینگەيەكى دروستكرد سەدان هەزار كەس لەو عێراقيانەى قوربانى تۆڵەكردنەوە بوون راكێشێت بۆ هەرێم.
بەر لە (٢٠٠٣) چوار مليۆن بەعسى هەبوو، نزيكەى (١٠٠) هەزار كەسيان سەركردەبوو، كۆی گشتیان نزيكەى يەك مليۆن و نيو خێزان بوو.
عەرەبەكانى هەرێمى كوردستان حەزدەكەن بەناوی خۆيان ناوببرێن، نزیکە یەک لەسەر پێنجی كوردستان پێكدەهێنن، خزمەتگوزارى فێربوون و تەندروستى و هەلى كارو بەشدارييان لەكاروبارى گشتى بۆ ڕەخساوە وەك هاونشتيمانيانى كورد و توركمان و ئاشوورى.
لێخۆشبوونی سياسى يەكەم و گرنگترين ميكانزمى راكێشانى پەنابەرانى عێراق بوو بۆ هەرێمى كوردستان.
بڕيار و رێنمايەكانییەکانى حكومەتی ههرێمی كوردستان هەر جياوازييەك لەسەر بنەماى تائيفى و بۆچوونى سياسى بێت رەتی دەكاتەوە، لە كوردستان هيچ دياردەيەك ياخود رووداوى توندوتيژى لەسەر بنەماى نەتەوەيى، يا تائيفى رووينەداوە، بهپێچهوانهی شارهكانی تری عێراق.
چەند جارێك رووداوى تاكە كەسى روويداوە، بەڵام هێزە ئەمنييەكانى هەرێم سوورن لەسەر ئەوەى كە ئەوە مامەڵەى تاكەكەسى بووە، سزاى هەر كەسێك دەدەن كە كارى لەو جۆرە بكات..
ژيان هەركى توێژەرى كۆمەڵايەتى بە سكاى نيوزى ڕاگەیاند، پڕۆژە نوێیهكانى نیشتەجێبوون لە هەرێمى كوردستان كاريگەرى هەبوو لەسەر دروستكردنی ئەو تێكەڵبوونەى نێوان كورد و دانيشتوانى خهڵكانی تری نيشتەجێى هەرێمى كوردستان، "سێ شارە سەرەكەى هەرێم هەولێر و دهۆك و سلێمانى، لەبەر زۆربوونى لە ساڵانى رابردو بەو هەموو هەڵاوسانە لەساڵانى رابردوو و جۆريەتى خزمەتگوزارى گەشتوگزار و بەڕێوەبردن و ئابوورى كە پێشكەشى دەكرد، هەروەها شێوازى مەدەنى كراوە لەو شارانە، گۆڕانێكى دروستكرد، به جۆرێك له جۆرهكان كردى بە نمونەى شارى كۆسمۆپۆلۆتی، ئەگەرچى لهڕووی ژمارەوه لە مليۆن و نيوێك زیاتر نین، بەڵام لەو چوارچێوەيە، ئەو ژمارە بچووكە لەبەر ئەو هۆكارانە، زۆربەيان لەو كۆمەڵگەيانە هەلێكى گونجاوى ژيانيان بۆ رەخساوه، پەنابەرانى عەرەب لە هەموو ناوچەكانى عێراق زۆرترن لەوە، ئەوە سەرەڕاى پەنابەرانى مەسيحى و تەنانەت سووریش، هەندێكيش لە توركيا و ئێران هاتوون، هەلێكى گونجاوە بۆ دروستكردنى ژينگەيەكى نوێ، جۆرێك لە ئينتيماى تێدابێت بۆ ئەو شوێنە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment