تۆمەتبارێک کارمەندێکى هاتووچۆ بریندار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تۆمەتبارێک لە کاتى دزینى ماتۆرسکیلى هاووڵاتییەک، دواى ئاشکرابوونى کارمەندێکى هاتووچۆى بریندار کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (1)ى فازڵ حاجى وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووکى خۆییدا ڕاگەیاند، لەدوای زۆربوونى دیاردەی دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتییان لە بەردەم بەشی مۆڵەتی شۆفێری بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر، پلانێکمان دانا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە کاتی ئەنجامدانی دزییەکە کە چەند کارمەندێکی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت کارەکەیان پێ سپێردرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر، لە کاتى هەوڵى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە، دزەکە بە دەمانچە تەقەى کردووە و کارمەندێکى هاتووچۆى بریندارکردووە.

دەشڵێت، بەر لە راکردنی تۆمەتبارەکە، بە هاوکاریی ئاسایش توانراوە دەستگیر بکرێ و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین