بڕیاری گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل جارێ جێبەجێ ناکرێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ ئێستادا بڕیارى گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبیل جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیش بكرێت ئه‌وا خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كان سه‌رپشك ده‌كرێن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبیل رێککەوتوون بۆ یەکخستنی ژمارەی ئۆتۆمبیل لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئاماژەش بەوە کرابوو کە تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کورتکراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەر دەبێت. 
له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ دیارى نه‌كرا بوو، له‌م باره‌یه‌وه‌ فازڵ حاجى گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى،  "تاکو ئێستا هیچ شتێك لەسەر گۆڕینی تابلۆ لە گۆڕێ نییە، قسەیەکە كراوە. چونکە ئێستا بڵێن گۆڕینی تابلۆکان ده‌كرێت هاووڵاتیان بۆ بەیانی گشتیان دێن بۆ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ وا دەزانن کە گوتمان دەگۆڕێت یەکسەر جێبەجی دەکرێ".
گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت روونكردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌دات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌و بڕیاره‌دا ره‌چاوى بارودۆخى هاووڵاتیان كراوه‌ و ده‌ڵێ، "جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ كاتى پێویسته‌، جگه‌ له‌مه‌یش به‌ر له‌ هەموو شت دەڵێین رەچاوی بارودۆخی هاووڵاتیان کراوە. لە کاتێکدا ئەسڵەن پێویست بە رەچاوکردن ناکات چونکە ئلتیزامی نییە، مەبەستمە تۆ تازە کە ئۆتۆمبدلێکی کاتی دەهێنی، له‌برى ئه‌وه‌ى تابلۆ کۆنەکە هەڵواسین تابلۆ نوێیەکە دادەنرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین