گۆرانییه‌كى ئه‌حلام ژن و مێردێك ئاشت ده‌كاته‌وه‌ رەنگاورەنگ

ئاماده‌كردنى: سیهام میران

ئه‌حلام گۆرانیبێژى عه‌ره‌بى كۆمه‌ڵێك گۆرانى بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌رێكه‌وت یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانى ژن و مێردێك ئاشت ده‌كاته‌وه.‌

هونه‌رمه‌ند ئەحلام بە نامەیەكى یه‌كێك له‌ هه‌وادارانى سه‌رسام بوو، كاتێك له‌ تویته‌ر پێى گوت، یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانى به‌ ناوى "یا ادمى حس" بووه‌ته‌ هۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى.

ژنه‌كه‌ ئه‌و هه‌سته‌ى ده‌ربڕیوه‌ و سوپاسى ئه‌حلامى كردووه‌، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش به‌ ئیمۆجى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌ و سوپاسى خوداى كردووه‌، كه‌ توانیویه‌تى به‌ گۆرانییه‌كه‌ى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى چاره‌سه‌ر بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین