كشانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان "نایاسایى" و بۆ پڕوپاگه‌نده‌یه!
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى عێراق به مه‌ترسیدارترین داده‌نرێت
له مانگى رابردوو چوار لایه‌نى عێراق كشانه‌وه‌ى خۆیان له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند، ئه‌وانیش بریتی بوون له ره‌وتى سه‌در، حزبى شیوعى عێراق، هاوپه‌یمانى مینبه‌ر كه ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى گفتوگۆى نیشتمانى كه ساڵح موتله‌گ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
ئینتیفاز قه‌نبه‌ر كه سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى ناسراوى عێراق بوو له پارتى كۆنگره‌ى نیشتمانى و ئێستا وه‌ك چاودێرێكى سیاسى لێدوان ده‌دات، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى حزبه‌كان كرد و پێیوابوو هه‌ر یه‌كه‌یان هۆكارى خۆى هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ره‌وتى سه‌در ئه‌و چاودێره سیاسییه دووپاتى كرده‌وه، كه پاڵنه‌رى كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در هێنده‌ى په‌یوه‌ندى به قه‌یرانه‌كانه‌وه هه‌بووه هێنده په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌بووه، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر گوتى، "من گوته‌بێژى ره‌وتى سه‌در نییم تا وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌مه‌وه كه بۆچى سه‌در له هه‌ڵبژاردن كشاوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌وه ده‌چێ ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ى حوسێن له ناسرییه روویدا، ده‌یان كه‌سى كرده قوربانى و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى دیاریش له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌بوو، كه وه‌زیره‌كه‌ى په‌یوه‌سته به ره‌وتى سه‌دره‌وه، ئه‌مه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كى له‌لاى سه‌در و ره‌وته‌كه‌ى دروست كردووه. ئێمه له كه‌سانى نزیك له سه‌دره‌وه گوێبیستى ئه‌وه بووین كه ده‌ڵێن كشانه‌وه‌ى سه‌در په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه نه‌بووه، پاڵنه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌بووه".
دواى ئه‌وه قه‌نبه‌ر باسى له هه‌ڵوێستى حزبى شیوعى كرد و پێیوابوو حزبى شیوعى بۆ خۆدوورگرتن له شه‌رمه‌زارى له هه‌ڵبژاردن كشاوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، "به پێچه‌وانه حزبه‌كانى تر به پاڵنه‌رى هه‌ڵبژاردن كشاونه‌ته‌وه. بۆ نموونه حزبى شیوعى، وه‌ك له بیرم بێت له یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستى هێنا له‌وه‌ى یه‌ك كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ جه‌ماوه‌رى ئه‌و حزبه لاوازه بۆیه له هه‌ڵبژاردنى پێشوو چووه پاڵ ره‌وتى سه‌در، كاتێكیش سه‌در ئه‌م جاره كشایه‌وه، بۆیه هه‌لێك بۆ حزبى شیوعى نه‌مایه‌وه تا كورسییه‌كیش به‌ده‌ست بهێنێ. بۆیه حزبى شیوعى نایه‌وێ به ته‌نیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات و شه‌رمه‌زار بێت له‌وه‌ى ناتوانێ یه‌ك كورسى به‌ده‌ست بهێنێ".
حزبى شیوعى له‌به‌ر شه‌رمه‌زاربوون له هه‌ڵبژاردن كشایه‌وه
ئه‌و چاودێره سیاسییه به دوورى نه‌زانى یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئێران بێت و شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى عێراق بێت، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر گوتى، "سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانى مینبه‌ر كه د. ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له چه‌ندان بۆنه و چه‌ندان جار بۆ من باسى له‌وه كردووه، كه متمانه‌ى به هه‌ڵبژاردن نییه، منیش چه‌ندان جار گوتوومه متمانه‌م به‌و هه‌ڵبژاردنه نییه كه پێشبینه ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ وه‌لائییه‌كان و میلیشیاكانى ئێران بڕاوه‌ته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كى نایاسایى و ناڕه‌وا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌گرن. من پێموایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مه‌ترسیدارترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، چونكه سووتاندنى دوایین قۆناغه‌كانى دیموكراسى ده‌بێت، شێوه ده‌سه‌ڵاتێكى ئێران دێته كایه‌وه، براوه‌كان دیارى ده‌كرێن، نه‌وه‌ك هه‌ڵبژێردرێرێن، له ئێران كاندیدێك دیارى ده‌كرێت و ئه‌وانى تر دوور ده‌خرێنه‌وه، به‌ره به‌ره عێراقیش وه‌هاى به‌سه‌ر دێت و به‌و ئاراسته ترسناكه ده‌ڕوات".
ئیسحان شه‌مه‌رى: كشانه‌وه‌ى حزبه‌كان پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسییه
قه‌نبه‌ر پێیوایه له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رده‌كه‌وێت كه دیموكراسى له عێراق له مه‌ترسى دایه و فشارێكى زۆریش له‌سه‌ر راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌رى هه‌یه، قه‌نبه‌ر گوتى، "به تایبه‌تى له كاتێكدا كه ئه‌و فشاره زۆره له‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌رى هه‌یه. ته‌نانه‌ت رێگه به‌وه نادرێت كه‌سانێك له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ده‌ربكه‌ون كه له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بن، ئه‌مه هه‌موو شێوازه‌كانى میدیاى گرتووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه ئه‌هلییه‌كانیشى گرتووه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له كه‌ناڵى به‌غدادیه بینیمان. بۆیه سیاسه‌تى ده‌مكوتكردن په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ته‌نیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بێت كه ناتوانن كۆنترۆڵی بکەن. له‌م بارودۆخه‌یشدا هه‌ڵبژاردن له شێوه‌ى ئێران ده‌بێت له یه‌ك ده‌نگ و ئاواز ده‌بێت. ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه له‌سه‌ر دیموكراسى له عێراق، ته‌نانه‌ت كۆتایى هاتنى دیموكراسییه. ئه‌مه به كورتییه‌كه‌ى هۆكاره، بۆیه ئه‌و حزبانه‌ى كه كشاونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌م خاڵه‌یه و نایانه‌وێ بچنه ناو هه‌ڵبژاردنێك كه سه‌ره‌تا ئه‌نجامه‌كه‌ى بڕاوه‌ته‌وه، ده‌زانێ ده‌نگى ده‌دزرێ و ئه‌ویش میلیشیا و سامانى نییه تا ده‌نگه‌كه‌ى بپارێزێت. بۆیه ده‌ڵێم ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر بۆیه‌یش من به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن ناكه‌م چونكه ده‌زانم رێگه‌م پێناده‌ن و رێگه ناده‌ن به‌شدار بم چونكه دژى سیاسه‌تى ئێرانم له عێراق".
ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌كه كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هیچ پاساوێكى یاسایى له‌پشت ئه‌و كشانه‌وانه نییه و هیچ كاریگه‌رییه‌كیشیان بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت، د. ئیحسان شه‌مه‌رى گوتى، "كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در و لایه‌نه‌كانى تر ماناى پاساوێكى یاسایى نییه، بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و بڕیاره بۆ حزبه سیاسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به واتاى ئه‌وه ئه‌مه بڕیارێكى سیاسییه، نه‌وه‌ك بڕیارێكى ده‌ستوورى بێت. ئه‌وه ده‌ستووره رێگه‌ى به په‌رله‌مان داوه خۆى هه‌لبوه‌شێنێته‌وه و دواتر به‌گوێره‌ى ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار بڕیارى ده‌ستنیشانكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كات، و حكومه‌تیش ئاره‌زووى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نیشان ده‌دات. جیا له‌وه خاڵه‌یش له به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ى ئه‌و حزبانه حزبى تر هه‌ن كه نیازى به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردن نیشان داوه، جگه له‌مانه‌یش حزبى سه‌ربه‌خۆ و نوێ و كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ هه‌ن، كه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنه‌وه".
شه‌مه‌رى پێیوایه بڕیارى ئه‌و حزبانه هه‌ڵوێستێكى نه‌رێنى له لایه‌ن هاووڵاتیان و ده‌نگده‌ران دروست ده‌كات و ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ى هه‌یه كشانه‌وه‌ى حزبه‌كان له هه‌ڵبژاردن ئه‌و قه‌ناعه‌ته له‌لای هاووڵاتان زیاد ده‌كات كه هێشتا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كه‌موكوڕى هه‌یه. له‌لایه‌نى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه. ته‌نیا ئه‌و لایه‌نه‌ى خراپه كه ئه‌و كشانه‌وانه وا ده‌كه‌ن هاووڵاتیان قه‌ناعه‌تى ئه‌وه‌یان زیاتر بێت كه هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نییه، جگه له‌مه‌یش له‌وانه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن كشانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بكه‌ن به بیانوو بۆئه‌وه‌ى داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن"
سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له كۆتایى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، ئه‌و كشانه‌وانه نایاسایین و ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنن ئیحسان شه‌مه‌رى گوتى، "وه‌ك كۆمسیۆن ده‌ڵێ ئه‌و كشانه‌وه‌یه دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى كشانه‌وه هاتووه، دیاره هه‌ندێكیان ته‌كتیكین، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى زیاتره، یان ئه‌وه‌تا پرۆپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژارنن، چونكه وه‌ك ده‌زانین تا ئێستا به فه‌رمى هیچ یه‌كێك له‌وان داواى كشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه. بۆیه هه‌ندێكیان بڕوایان وایه به‌م كشانه‌وه‌یه كاریگه‌رى خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو داده‌نێن و هه‌ندێكى تریش ته‌نیا پروپاگه‌نده ده‌كه‌ن و هیچى تر"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment