کۆفى کۆکاکۆلا چۆنه‌؟ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

کۆمپانیاى کۆکاکۆلا بۆ خواردنەوە گازییەکان، ئێستا کار بۆ خستنەڕووى بەرهەمێکى نوێ دەکات، بۆ کۆگاکانى ئەمەریکا، بەرهەمە نوێیەکەى ئەو کۆمپانیایە، تێکەڵێکە لە کۆکاکۆلا و کۆفى، کە بەنیازە لەم نزیکانە  بیخاتە بازاڕەکانى ئەمەریکا بە ناوى کۆفى کۆکا - کۆلا.

زۆربەى مرۆڤەکان لە ئێواراندا هەست بە ماندووبوون دەکەن، بۆ وەرگرتنى وزەى زیاتر، خواردنەوە گازییەکان دەخۆن، هەندێ کەس تەنیا حەز بە خواردنەوەى کۆکاکۆلا دەکەن، لەبەرانبەردا کەسانى تر حەز بە کۆفى دەکەن، بەڵام ئێستا ئەو کەسانە دەتوانن لە یەکاتدا چێژ لە هەردوو بەرهەمى ئەو کۆمپانیایە وەربگرن.

کۆفى کۆکاکۆلا دوو جۆرى هەیە، یەکەمیان شەکرى تێدایە، جۆرى دووەمیان بەبێ شەکرە، هەروەها تامێکى جیاوازى هەیە لەگەڵ بەرهەمەکانى دیکەى ئەو کۆمپانیایە.

کۆمپانیاى کۆکاکۆلا ڕایگەیاند، ئەو بەرهەمە تازەیەى کۆمپانیاکەیان، خواردنەوەیەکى زۆر بە چێژ و گونجاوە، بۆ ئەو کەسانەى حەز بە هەردوو جۆرى خواردنەوەى کۆکا – کۆفى دەکەن، کە ئەمەیش دەبێتە هۆکارێک، بۆ فرۆشتنى ڕێژەیەکى زیاترى ئەو بەرهەمە نوێیە بۆ کۆمپانیا کۆکاکۆلا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین