یه‌كێتى له‌نێوان ته‌مووز و ئابدا
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دووى ئاب، سه‌ره‌تا په‌یجه نافه‌رمییه‌كانى یه‌كێتى بڵاویان كرده‌وه كه بڕیارى"لادانى لاهور شێخ جه‌نگى" له یه‌كێتى دراوه و داواى لێكراوه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بدات و كوردستان جێبهێڵێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه راده‌ست بكات، كه گوایه به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبارن و داڵده‌ى داون.
دواتر لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى به فه‌رمى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكرده‌وه و پشتڕاستى ئه‌و زانیارییانه‌ى كرده‌وه و گوتى، "پێم ڕاگەیەندراوە کوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وا دیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم لە کوردستان دوورم بخەنەوە"
هه‌ر له‌و كاته‌دا میدیا فه‌رمییه‌كانى یه‌كێتى له‌وانه "پیوكه‌ى میدیا" بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌مشه‌و به‌ڵگه و دانپێدانانه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و كوردستانی نوێش كه زمانحاڵى یه‌كێتى نیشتیمانییه نووسیویه‌تى، "لاهور شێخ جه‌نگى تۆمه‌تباره به داڵده‌دانى تاوانباران و تێوه‌گڵاوان له كه‌یسى گه‌نده‌ڵێ". په‌یجێكى نافه‌رمى یه‌كێتیش ده‌ڵێ، "ئه‌مشه‌و به بێ ئاژاوه كۆتایى دێت". هه‌مان په‌یج كه به "puk"ده‌ناسرێت ده‌ڵێ، "لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ڕوات".
له هه‌شتى ته‌مووز به‌هۆى لادانى به‌رپرسى دژه تیرۆر و ده‌زگاى زانیارى له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، گرژیى له‌نێوان هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى دروست بوو، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رپرسه لادراوه‌كان له لاهور شێخ جه‌نگى نزیكن" دواتر میدیاكانى یه‌كێتى نازناوى هاوسه‌رۆكیان له لاهور شێخ جه‌نگى سه‌نده‌وه و هاوكات نازناوى سه‌رۆكیان به بافڵ تاڵه‌بانى دا.
لاهور شێخ جه‌نگى له 19ى ته‌مووز رووى له مه‌كته‌بى سیاسى كرد و ئه‌و كاته‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا، دواى كۆبوونه‌وه‌كه لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاته‌كانى راده‌ستى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات و له سه‌رۆكایه‌تى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانیش ده‌كشێته‌وه، كه ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام دراوه. ئه‌و كات وا بڵاوكرایه‌وه كه دواى جه‌ژنى قوربان "كۆتایى مانگى ته‌مووز" كێشه‌كان له سه‌ركردایه‌تى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆ ئه‌مه‌یش پشت به هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى ده‌به‌سترێت. جگه له‌مانه‌یش جارێكى تر نازناوى هاوسه‌رۆك به لاهور شێخ جه‌نگى درایه‌وه.
له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێك دووجار نازناوى هاوسه‌رۆك له لاهور شێخ جه‌نگى سه‌ندرایه‌وه
هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بكات و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواكه‌وت و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى هۆشدارییان له زیاتر دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌چى ئه‌مڕۆ له‌برى راگه‌یاندنى كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى روونكردنه‌وه‌ى دا و داواى له راگه‌یاندنه‌كان كرد به ناوى “سه‌رچاوه” هیچ شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه. هه‌ر به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشێكى راگه‌یاندن له دژ لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ستيپێكرد و دواجار به‌وه گه‌یشت هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان ده‌كرێت.
لاهور شێخ جه‌نگى له په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى باس له‌وه ده‌كات، له مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نا‌ئومێد بووه، هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ڵبكوترێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و له كوردستان دوور بخرێته‌وه. لاهور شێخ جه‌نگى وه‌ك په‌یامه‌كه‌ى مانگى رابردووى ئه‌مجاره‌یش باس له‌وه ده‌كات "پیلانگێڕ"ى له ئارادایه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment