پارتى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى دەستپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان، بە فەرمى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى عێراق کرد و بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتیش دەڵێت، پارتی (٥٣) كاندیدی ھەیە لە (٣٢) بازنەی ھەڵبژاردن، كە لە دوازدە پارێزگای عێراق بەشداریی ھەڵبژاردنەکە دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (4)ى ئابى (2021)، خسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی (PDK)ى ڕاگەیاند،"بە فەرمی دەستمان بە بانگەشەی ھەڵبژاردن كردووە، لەمڕۆ بەدواوە كاندیدانمان ئازادن دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بكەن بۆ خۆیان و ئێمەش وەك پارتی و دەزگای ھەڵبژاردن، پاڵپشتیی كاندیدانی خۆمان دەكەین.

بەرپرسى ڕاگەیاندنى پارتى روونیشیکردەوە، لە كەركووك و خانەقین و مەندەلی و مووسڵ و شنگال و مەخموور كاندیمان ھەیە و بەشدار دەبین لە ھەڵبژاردن لەو ناوچانەدا.

لەسەر بەڕێوەچوونى شێوازى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى عێراق، خسرۆ گۆران ڕاگەیاند، بە هۆى کۆرۆناوە زەحمەتە كۆبوونەوەی گەورە ئەنجام بدرێت، ئەگەریش بكرێت ئەوە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە