نێچیرڤان بارزانى باسى رۆڵى گرنگى یه‌كگرتوو له‌ پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوندییەکى تەلەفۆنیدا پیرۆزباییی یادى (27)مین ساڵەى دامەزراندنى یەکگرتووی ئیسلامیى کوردستان، لە سەڵاحەدین بەهائەدین و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئەمیندارى گشتیى ئەو حیزبە، "باسی لە کاروانی خزمەت و خەباتی یەکگرتوو و کرد و جەختی لە ڕۆڵی دیار و بەرچاوی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وەک لایەنێکی گرنگ لە پرۆسەی سیاسی و لە ژیانی پەرلەمانیدا له‌ هه‌رێمی کوردستان کردەوه‌".

لە بەرانبەردا، سەڵاحەدین بەهائەدین سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى کردووە، بۆ پیرۆزباییان لە یادى ڕاگەیاندنى یەکگرتوویى ئیسلامییدا، جگە لەوەش هەردوولا داکۆکییان لە گرنگیى پاراستنى یەکرێزیى سیاسى لە هەرێمى کوردستان کردۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین