زەردەشت سەرسام: ئەمڕۆ ئاوى گەڕەکەکانى هەولێر بەردەدرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

چەند رۆژێکە بەهۆی شێلو بوونى ئاوەوە، ئیفرازى هەولێر گیراوەتەوە،بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر لە بارەى بەردانەوەى کاتى ئاوى گەڕەکەکانى شارى هەولێر دەڵێت، ی ئەمڕۆ ئاو بۆ سەرجەم ئەو گەرەكانە بەردەدرێتەوە، کە ئاویان لە ڕێگەى ئیفرازە بۆ دەچێت.

ئەمڕۆ شەممە (7)ى ئابى (2021)، زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، بە هۆى شێلوبوونى ئاوى زێى گەورە، ناچاربووین ئاوى چەند گەڕەکێکى شارى هەولێر بگرینەوە.

زەردەشت سەرسام روونیشکردەوە، بەدواداچوونانمان بۆ ئەو کێشە کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شێلوی ئاوەکە نامێنێ و لە ئێوارە ئاو بۆ ھەر سێ بۆری ئیفراز 1 و 2 و 3 بەردەدەینەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لەم ساڵەدا جارى سێیەمە ئاوى ئیفراز (1و2و3) دەگیرێتەوە، دووجاریان بە هۆى شێلوبوونى ئاوەکە، جارێکیش بە هۆى شکانى یەکێک لە بۆڕییەکانى ئاوى ئیفرازى هەولێر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین