خاڵە سەربازییەکانى تورکیا هەڕەشە لە دانیشتوانى گوندەکانى بادینان دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

خاڵە سەربازییەکانى تورکیا لە سنوورى ئامێدی، هەڕەشە لە خەڵکى گوندەکانى ئەو ناوچەیە دەکەن و چەند جارێکیش تەقەیان لە هاونیشتیمانیان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە هەشتى ئابى (2021)، هاووڵاتى ئەدیب مووسا، کە خەڵکى گوندى هرورە، بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەوان ناتوانن بچن چڵى دار ببڕنەوە بۆ ئاژەڵەکانیان، جارێکیش لەلایەن سەربازانى تورکیاوە تەقەیان لێکراوە و ناچاربوونە بە خێرایى شوێنەکە جێبهێڵن.

تا ئێستا لەشکرى تورکیت زیاتر لە (11) خاڵى سەربازى لە سنوورى شارۆچکەى کانى ماسێ داناوە، لەم هەفتەیەش دوو جار هەڕەشەی لە خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتریش سەربازانى تورکیا هەڕەشەیان لە دوو گەنجى گوندى کێستە کردبوو، کاتێ ویستبوویان بۆڕى ئاوى گوندەکەیان چاک بکەنەوە، دواى ئەوەى ڕێگریان لێکدەن، نەیانهێشتووە بۆڕییەکە چاک بکەنەوە.

 شۆڕش سەعید، یەکێک لە دانیشتوانى گوندى کێستە دەڵێت، کاتێک چووینە ئەو ناوچەیە، سەربازەکان هاتن و رێگەیان پێمان گرت، پێیان گوتین، ئێمە ئاوەکەمان بڕیوە و نایدەینەوە، هەڕەشەی کوشتنیان لێکردین، چەکەکانیان رووبەڕوومان بوو و گوتیان ناهێڵین ئاو ببەن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین